English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێدانی سەوزەو میوە بە منداڵ،هۆکاردەبێت بۆهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەشی
2020-04-22 [09:55 AM]

ZNA ــ هەولێر


شارەزایان ئاماژەیان بەوە کردووە ، کە منداڵان زیاتر لە گەورەکان تووشی پەتا دەبن بە ڕادەیاک منداڵ لە ساڵێکدا شەش جار تووشی پەتا دەبن لە کاتێکدا گەورەکان دوو جار تووشی پەتا دەبن ، شاره‌زایان هۆكاری‌ ئه‌مه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌ له‌ش له‌منداڵدا به‌باشی‌ پێنه‌گه‌یشووه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ هه‌وای‌ ساردو گه‌رم له‌ژوره‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ منداڵ بڕێكی‌ زۆر شله‌‌ ونده‌كات.

بۆیه‌ شاره‌زایان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ بڕێكی‌ زۆر ئاو بخورێته‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌وزه‌و میوه‌ی‌ تازه‌ بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ش ئه‌و ڤیتامینانه‌ی‌ ده‌ستبكه‌وێت كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌ له‌ش. به‌تایبه‌تی‌ ڤیتامین(C)كه‌ له‌مزره‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه‌‌وه‌ك پرته‌قاڵ‌و لیمۆ‌و نارنج‌و سندی‌‌و هه‌روه‌ها په‌تاته‌، ڤیتامین (A) له‌به‌رهه‌مه‌كانی‌ شیرو زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌و جگه‌رو ماسیدا هه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌سوده‌ بۆ ڕووپۆشی‌ ناوه‌وه‌ی‌ بۆری‌ هه‌وا.





ئەم هەواڵە 4771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad