English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایان هەنگاوێک لە دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشی شەکرە نزیکبوونەتەوە
2020-04-22 [10:28 AM]

ZNA ــ هەولێر


زانایان هەنگاوێکی گەورەیان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە نا و بۆ یەکەمجار نەخۆشی شەکرەیان لە مشک چارەسەرکرد.

زانایانی زانکۆی واشنتن بڵاویانکردەوە ، توانیویانە خانەی بنەڕەتی مرۆڤ بگۆڕن بۆ خانەیەک کە بتوانێت ئەنسۆلین دروست بکات ، خانەکەش لە مشکدا چێنراوە و دوای ئەوەش ، مشکێکی تاقیگە کە نەخۆشی شەکرەی هەبووە ، بە خێرایی چاکبووەتەوە.

جێفری میلمان ، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە بواری بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی واشنتن دەڵێت : "مشکەکە شەکرەی هەبووە ، بەرزی شەکرەکەی 500 میلیگرام بۆ هەر دیسیلیترێک بووە ، کاتێک تاقیکردنەوەکەی بۆ ئەنجامدراوە ، دوای دوو هەفتە رێژەی شەکرەکەی ئاسایی بووەتەوە".

ئێستا ئەرکی زانایان ئەوەیە ، چارەسەرەکە بۆ مرۆڤیش تاقیبکەنەوە ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم چارەسەر هەندێک کێشەی خانەیی بۆ پەنکریاس و جگەری مرۆڤ دروست دەکات ، پێویستیان بە تاقیکردنەوەی زیاترە ، لەگەڵ ئەمەش ، ئەمە یەکەمجارە نەخۆشی شەکرە لە ئاژەڵێک چارەسەر دەکرێت کە پێشتر وا دەزانرا ئەو نەخۆشییە چارەسەری نییە.





ئەم هەواڵە 1567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad