English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باکوری خۆرهەڵاتی سوریا: تۆمارکردنی یەکەم مردنی کۆڤید-19 و پزیشکانی بێ سنوور داوای کارئاسانی لە حکومەتی هەرێم و دەسەڵات دارانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا دەکات
2020-04-22 [12:30 PM]

ZNA-هەولێر



سێ شەم 21ی نیسان: ئەمستەردام\باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا – لەگەڵ ڕاگەیاندی یەکەم مردنی تۆمارکراو لە باکوری-ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور Médecins Sans Frontières(MSF) نیگەرانە دەربارەی ئامادەکاری و توانستی ناوچەکە بۆ وەڵامدانەوەی بەرپابوونی پەتا. سیستەمێکی تەندروستی لاواز و دواکەوتن پشکنینەکان و داخرانی سنورەکان وادەکات نزیکەی مەحاڵ بێت بەپێی پێویست وەڵامدانەوەی گونجاو  بکرێت بۆ بەرپابونی کۆڤید-19 لەناوچەکە.

نۆ ساڵ لە ناکۆکی و هەڵمەتی سەربازی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ناوچەکەی بە سیستەمێکی تەندروستی شکاو جێهێشتووە. زۆربەی دامەزراوە تەندروستیەکان لەکار کەوتوون و ئەوانەشی کاران خۆیان پێشتر بەزەحمەت بەدەم پێویستیە پزیشکیەکان  ئەو کاتەوە دەهاتن پێش سەرهەڵدانی کۆڤید-19. لەگەڵ واقعی سەختی کەمی پێداویستی پزیشکی و نەبوونی کارمەندی تەندروستی، چەندین خزمەتگوزاری و دامەزراوەی تەندروستی بە ناچاری داخران و  هەزاران کەس کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بێ چاودێری تەندروستی ماونەتەوە کە  مەترسی زیاتریان لەسەرە. پزیشکانی بێ سنوور بڕوای وایە کە ئەم چەند دامەزراوە تەندروستیە کەمەی لە ئێستادا ماون و کاران لە ناوچەکە، دەکرێت زۆر بە خێرایی پڕبن لە نەخۆشی توشبووی کۆڤید-19. نەخۆشخانەکان توانای وەرگرتنی زیاتریان نامێنێت و خەڵکانێکی زۆر لە مەترسیدا دەبن.  

پزیشکانی بێ سنوور بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تەندروستی ناوخۆ و ڕێکخراوەکانی تر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کاردەکات بۆ ئامادەباشی کردن لەکاتی زیاد بوونی ژمارەی نەخۆشانی توشبووی کۆڤید-19 لە ناوچەکە لەگەڵ بایەخدانی پزیشکانی بێ سنوور لەلایەن خۆیەوە بە نەخۆشخانەی نیشتیمانی حەسەکە و کامپی ئەل هۆل. "ئێمە زۆر نیگەرانین لە کەمی پشکنینی تاقیگەیی و نەبوونی بەدواداچوونی حاڵەتەکان و ئاست و توانستی نەخۆشخانەکان بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشەکان و کەمی بەردەستی کەرستەی خۆپارێزی،" کریستال ڤان لیوین بەرێوبەری فریاگوزاری پزیشکی پزیشکانی بێ سنوور بۆ سوریا دەڵێت. " ئەو وەڵامدانەوەی ئێستا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە بەس نیە و زۆر پێویستە لایەنە تەندروستیەکان و ڕێکخراوە مرۆیەکان و بەخشەرەکان هاوکاریەکانیان بەڕێژەیێکی زۆر زیاد بکەن."

پزیشکانی بێ سنوور بەتایبەتی نیگەرانە لە بارودۆخی کامپەکان لە ناوچەکە. خەڵک لە شوێنی تەسک و قەرەباڵغ دەژین لەگەڵ کەمی یاخود نەبوونی توانستی گەیشتن بە خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان و ئاوی خواردنەوە. لە کامپی ئەل هۆل، کە پزیشکانی بێ سنوور لە کانونی دووەمی 2019 دەستیکرد بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و مرۆیی، ئەم کامپە قەڕەباڵغە لە ئێستادا نزیکەی 65،000 کەس لەخۆ دەگرێت کە هیچیان ڕێگەیان پێنادرێت کامپەکە جێبێڵن. کە نۆوەت و چوار لەسەدیان ژن و منداڵن. 

بە پێی دەسەڵاتدارانی تەندروستی ناوخۆ لە باکوری ڕۆژهەڵات سوریا، تا ئێستا یەک نەخۆشی توشبوی کۆڤید-19 لە ناوەچەکە تۆمارکراوە، ئەگەر چی بڵاوکردنەوەی ئەنجامی پشکنینەکە دوو هەفتە دواخرا و لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە نەخۆشەکە گیانی لەدەستدابوو. لە ئێستادا پشکنینی کۆڤید-19 بۆ ناوچەی باکوری ڕۆژهەڵات لەڕێگەی تاقیگەی ناوەندی دیمەشقەوە دەکرێت و بەربەست هەیە لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆ حاڵەتی گومان لێکراوی کۆڤید-19 و وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان لە کاتی پێویست. "نەبوونی توانستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خێرا و باوەڕپێکراو لە ناوچەکە وادەکات دەستنیشان کردنی حاڵەتەکان لە قۆناغە سەرەتایەکان نزیکی مەحاڵ بێت ونەتوانرێت زوو بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لەنێو کۆمەڵگا هێواش بکرێتەوە، لەوکاتەی کە زۆر گرینگە،" ڤاون لیوین وتی.
    
گرفتی زۆر هەن لە دڵنیابوون لە داخل بوونی کەل و پەل و کارمەندی مرۆیی بۆ باکوری ڕۆژهەڵات سوریا لە ڕێگەی کورستانی عێڕاقەوە. "ئێمە ڕێز لەو ڕێکارانەی دەگرین کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆڤید-19 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانراون؛ بەڵام، دەبێت ڕێگەپێدان و کارئاسانی بکرێت بۆ کارمەندانی مرۆیی بۆ دڵنیابوون لەوەی پاڵپشتی بە شێوەیێکی گونجاو دەگاتە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا،" ویل تێرنەر بەڕێوبەری فریاگوزاری ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور دەڵێت. "زۆربەی پاڵپشتیە مرۆیەکان بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا پشت دەبەستن بە تێپەڕبوون بە کوردستانی عێڕاقەوە. ئێمە کەل و پەل و کارمەندی پزیشکیمان زۆر پێویستمان هەیە کە ئامادەن بۆ گواستنەوە بەڵام دڵنیای ئەوەمان نیە کە دەتوانن داخلی کوردستانی عێڕاق بن و بگوازرێنەوە بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا." 

پزیشکانی بێ سنوور هەردەم لە ئامادەباشیە بۆ پاڵپشتی کردنی بەرەنگاربونەوەی کۆڤید-19 لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و عێراق، بەڵام تاوەکو ڕێگە پێدان لەکاتی خۆیدا نەدرێت پاڵپشتیەکان سنووردار دەمێنەوە. 
 





ئەم هەواڵە 2635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad