English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌باره‌ت به‌ هاوكارییه‌كان، دیندار زێباری داوایه‌ك لە رێكخراوە مرۆییەكان ده‌كات
2020-04-22 [12:52 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بەشداری گشت دام و دەزگاكانی و بە پشتیوانی هاووڵاتیان چەند رێكارێكی خۆپارێزییان گرتە بەر بۆ رێگا گرتن لە تەشەنە نەكردنی ڤایرۆسەكە، ئەم رێكارانە تا راددەیەكی زۆر سەركەوتوو بوون و هەرێمی كوردستان وەك نموونەیەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە، ئێستا هەرێم نزیك بۆتەوە لە سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسەكە و دووبارە ئاسایی كردنەوەی ژیان.

د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان  لەم بارەوە رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی گیانی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە گشتی چەند رێكارێكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە گرتە بەر، ئەگرچی بەشێكیان لەسەر حیسابی كەمكردنەوەی داهاتەكانی حكومەت بوو بۆ نزیكەی سفر، بەڵام گیانی دانیشتوانی لەسەرووی هەموو ئیعتباراتێكی دیكە و رێكارەكانی خۆپارێزیی راگەیاند هەر لە داخستنی خاڵە سنوورییەكان و دام ودەزگاكانی حكومەتی و قوتابخانە و زانكۆكان تا دەگاتە قەدەغەی هاتوچۆ كە هاووڵاتییان هاوكار بوون بۆ سەرخستنی، ئەمەش هۆكارێكی سەرەكیی بوو كۆنتڕۆڵكردنی و نزیك بوونەوەی هەرێم لە كۆتایی هاتنی ڤایرۆسەكە.

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان زیاتر وتی: ئەم رێكارانەی كە لە هەرێمی كوردستان گیرانە بەر مایەی دەستخۆشی و ستایشی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتان بوو، لەم رووەوە نوێنەری وڵاتان وكونسوڵخانەكان ستایشی رێكارەكانی حكومەتی هەرێمیان كرد، چونكە ئەوەی پێویست بوو ئەنجامیدا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و هاندانیان بە پابەندبوون بە رێنماییەكان و داواشیان لە هاووڵاتیانیانی خۆیان كرد كە هاوشێوەی هاووڵاتیانی هەرێم رەفتار بكەن لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە، هەروەها رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق ستایشی رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، چونكە هاوتایە لەگەڵ ئەو پرۆتۆكۆل و رێكارانەی كە رێكخراوی ناوبراو دایناوە لە سەرتاسەری جیهان، هەروەها پەیمانگا ناسراوەكانی جیهان لەوانە پەیمانگای واشنتون ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە لە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، لە هەمان كاتدا داوا لە وڵاتان دەكات كە لەم رووەوە رێچكەی هەرێمی كوردستان بگرن.

لە بارەی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیندار زێباری وتی: لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان نەتەوەیەكگرتووەكان پلانێكی مرۆیی راگەیاند بە بڕی (2) ملیار دۆلار بۆ یارمەتیدانی وڵاتە هەژارەكان لەوانەش عێراق، هەروەها رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌ بڕی نزیكه‌ی 500 هەزار دۆلار پێداویستی پزیشكی و پێداویستی خۆپارێزی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێشکەشی هەرێم کرد، لەوانەش سێ ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، سێ مۆنیته‌ر، جل و به‌رگی تایبه‌تی خۆپارێزی و كه‌ل و په‌لی تری خۆپارێزی وه‌ك ده‌ستكێش و دەمامک و چاویلكه‌ و پێداویستی دیکە كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان پێویستن. لە لایەكی دیكەوە رێكخراوی سیبیرت ئۆف ئەمریكا لەسەر داوای وەزارەتی پێشمەرگە و لە رێگای كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بڕی (18000) دۆلاری پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە كرد بۆ دابینكردنی كەلوپەلی خۆپارێزی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كە بریتی بوون لە دەمامك و دەستكێش و كەرەستەی پزیشك و پاككردنەوە.

دیندار زێباری زیاتر وتی: حكومەتی هەەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش بە دانیشتوانی هەرێم كردووە لەوانەش ئاوارە و پەنابەران و گشت رێكارە تەندروستییەكان لە كەمپەكانیش جێبەجێ دكران، بەڵام بەر لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان داوامان  لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی كرد، گرنگییەكی زۆر بە مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بدات، بەتایبەتیش لە کەمپەکان و ئەگەری تووشبوون بەم ڤایرۆسە لەو شوێنانە زیاترە و کۆنتڕۆڵکردنیشیان کارێکی ئاسان نابێت. بەتایبەتی دوای ئەوەی بودجەی تایبەت بە یارمەتیدانی راگوێزراوان لە چەند کەرتێک بە رێژەی (٥٠%) کەم کرایەوە کە کارێگەرییەکی زۆری لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان هەبوو.

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتی: لە ئێستادا سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە كوردستان ماون و نەگەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان بە جۆرێک کە ٢٣٪ی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، ئەمەش قورساییەکی گەورەی خستووەتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ٣٩ کەمپی بۆ ئاوارەکانی عێراق و ٩ کەمپیشی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان تەرخان کردووە و ٧٠٪ی خەرجییەکانی کەمپەکان دابین دەکات، لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا ٢٥٪ و ڕێکخراوە مرۆییەکانی دیکەش تەنیا ٥٪ی خەرجییەکان دابین دەکەن، لێرە دووبارە داوا لە رێكخراوە مرۆییەكان دەكەن كە ئەم تایبەتمەندییەی هەرێم و ئاوارە و پەنابەران لەبەرچاو بگرن لە كاتی تەرخان كردنی هاوكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 





ئەم هەواڵە 3415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad