English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزاێکی ئابووری : نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە
2020-04-22 [03:08 AM]

ZNA- ھەولێر


شارەزاێکی ئابووری ھۆکاری سەرەکی نزمبوونەوەی نرخی نەوتی تکساس دەگەرێنێتەوە بۆ کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکان وا پێشبینیش دەکات لە ماوەێکی کەم دا نرخەکان بەرزدەبنەوە .


د. بەشیر مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری ئابووری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمە جاری یەکەم نیە نرخی نەوتی تکساس بۆ ئەم ئاستە دابەزێت ھۆکاری دابەزینیشی دەگەرێتەوە بۆ کۆتایی ھاتنی کۆمەلێک گرێبەست ھەر کاتێک ئەو گرێبەستانەی سەبارەی بە نەوت نوێکرانەوە نرخەکەشی بەرزدەبێتەوە .


د. بەشیر گوتیشی ھۆکارێکی تری دابەزینی نرخی نەوت کەمی رێژەی خواستە لەسەر ئەم نەوتە و لەلاێکی تریش بەھۆی ئەوەی ئێستا ئەمریکا لە پلەی یەکەمە لە بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست کردووە .


وە راشیگەیاند روسیا و سعودیە لەسەر ھەندێ خال رێک کەوتوون کە رێژەی ھەناردنی نەوت کەم بکەنەوە بەم ھۆکارەش پێشبینی دەکرێ لە کۆتاییەکانی مانگی ٥ی ئەم ساڵ نرخی نەوتی ئۆپێکیش بەرزببێتەوە .





ئەم هەواڵە 9904جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad