English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەت: سوپاسی خۆڕاگری وپابەندبوونی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان
2020-04-22 [04:48 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/٢٢ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ھەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەکەدا  کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجام درا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خۆڕاگریی و پابەندبوونی خەڵکی ھەرێمی کوردستانی کرد بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان کە خۆشبەختانە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە  قۆناخی زۆر باش وپێشکەوتووی بڕیوە و ئەزموونی ھەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بە یەکێک لە سەرکەوتووترین نموونەکانی خۆپارێزیی دادەنرێت لە جیھان، بەڵام ھێشتا مەترسیەکانی کۆرۆنا کۆتاییان نەھاتووە و داواکارین لە خەلکی ھەرێم بەردەوام بن لە پابەندبوون.


ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی رێکارەکانی خۆپارێزیی کردەوە و قۆناغەکانی ئاسایی کردنەوەی ژیانی خەڵکیش بەردەوام دەبێت کە تا ئێستا پارێزگاکان و ئیدارەکان لەمڕووەوە ھەنگاوی باشیان ناوە بە رەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی.
ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان دەکات بە بۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، جەختیشی کردەوە لە پێناوی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان بڕیاردرا کە دەرگای مزگەوت وکڵێسا و شوێنەکانی دیکەی عیبادەت بەداخراوی بمێنێتەوە ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن، لەھەمانکاتدا سوپاسی مامۆستایانی ئایینیش دەکات بۆ پابەندبوونیان.


پاشان گفتوگۆ دەربارەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی ١٩-٢١ی نیسانی ٢٠٢٠ بۆ بەغدا کرا و ئاماژە بەوەدرا کە گفتوگۆکردن لە گەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بەردەوامە بۆ ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، لە ھەمانکاتیشدا حکومەتی ھەرێم پابەند بوونی خۆی دووپات دەکاتەوە  بەو لەیەکتێگەیشتنە ھاوبەشەی کە لە کۆتایی ٢٠١٩ لە گەڵ وەزارەتەکانی نەوت و دارایی و پلاندانانی عێراق ئەنجامیدا لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کە ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی ئیلتیزامی نەوتی خۆیی لە بەرامبەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی وەک لەو لێکتێگەیشتنە ھاوبەشە ھاتووە.


لە ھەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان .   دواکەوتنی مووچەش لە دەرەوەی ویستی حکومەتی ھەرێمە و ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لێکەوتە داراییەکانی دابەزینی نرخی نەوت  و

ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا کە تەواوی جیھانی گرتووەتەوە ، ئەمە سەرەڕای دواکەوتنی تەمویلی بەشە مووچەی ھەرێم لە لایەن بەغداوە.
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر بە ھەرێم و مافە دەستوورییەکانی جێبەجێ بکات و ، لە بەارمبەریشدا ھەرێمی کوردستان ئامادەیە پابەندییە دەستووریەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵی بەجێبھێنێت.
 





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad