English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزان جەوھەر: لە ماوەیەکی نزیک حکومەتی عێراقی پێکدێت و داواکارییەکانی کوردیش جێبەجێ دەکرێت
2020-04-22 [07:50 AM]

ZNA: ھەولێر


ماموستایەکی زانکۆ رایگەیاند: چون لە ھەرێمی کوردستان حکومەت بەبێ پارتی و یەکێتی پێکناھێت بەھەمان شێوە لە عێراقیشدا سیستەمە سیاسیەکەی سیستەمێکی سیاسی تەوافوقیە.

بارزان جەوھەر ماموستای زانکو و شارەزا لە زانستە سیاسییەکان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: چون لە ھەرێمی کوردستان حکومەت بەبێ پارتی و یەکێتی پێکناھێت بەھەمان شێوە لە عێراقیشدا سیستەمە سیاسیەکەی سیستەمێکی سیاسی تەوافوقیە ئەمرێکی واقع ھەیە کە لە عێراقدا بەبێ کورد و سونە و شیعەکان حکومەت پێکناھێت ئەمە چوارەمین کەسە لە ماوەی ئەم خولەی پەرلەمان کە کابینەکەی تەسلیم دەکرێت دەبێ حکومەت پێکبێنێ بویە رەزامەندی پێشوتری لایەنە شیعەکان و رەزامەندی ئێران و ئەمریکا لەسەری ئەمە وایکرد کە ھەر زوو سەروک نێچیرڤان بارزانی درک بە سەرکەوتنی مستەفا کازمی بکات بویە پێشوەختە ئەو پشکیری کرد تەنانەت لەدوای پشتکیریەکەی ئەو ئینجا لایەنەکانی دیکە پشتگیری حکومەتی عێراقیان کرد.

بارزان جەوھەر ئاشکرایکرد: ئێستا حکومەت لەھەولدایە لە پێش مانگی رەمەزان کابینەکە پێکبێنێت رابگەێنێت بویە من پێم وایە ھەموو داواکارییەکانی کورد لە پێش چاو گیراوە.

ھەروەھا دیاریکرد: ئەو وەفدانەی کە لە ماوەی دوو روژی رابوردوو لە بەغدان وتو وێژ کرا لەسەر مەسەلەی بودجە و مەسەلەی کەمکردنەوەی نەوت بە رێکارەکانی ئۆپێک ئەمانە ھەمووی دەکرێ، لە ماوەیەکی نزیکدا حکومەتی عێراقی پێکدێت و داواکارییەکانی کوردی تێدا جێبەجێ دەکرێت ئەگەر ھەموو داواکاریەکانیش نەبێ داواکاری ئەساسییەکانی کورد وەکو ناردنی بەشە بودجە یان موچەی فەرمانبەران و رادەستکردنی نەوتەکە، ئەمانە ھەمووی رێکارێکن کە حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش نەرمی دەنوێنێت چونکە ئێمە لەبیرنەکەین ھەردوو حکومەت لە ئێستادا لە قەیراندانە پێویستە لەم قەیرانە دەربچن ھاریکاری یەگدی بکەن ئەمە دوای دەرفەت دەبێ بویە حکومەتی عێراقی پێکدێت وە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێت رولێکی باشتر بگیرێت لەپێشتری کابینەکانی تر.





ئەم هەواڵە 2842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad