English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستانێكی بەهێزتر .. ئومێدی هەموو كوردێك ..
2020-04-23 [09:45 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


مێژوو لێوانلێوە لە سەركەوتنی نەتەوە خاوەن دەوڵەتەكان و بێ-سەروشوێنبوون، لەناوچوون، كۆژران و تەفروتوونابوونی نەتەوە بێ-دەوڵەتەكان.نەتەوەی كورد لە دوای دابەشكردنی بۆ چوار پارچە تاكو ئێستا ھەر توشی ماڵ وێرانی و شەڕ و كاولكاری ھاتون، ھەر جارێك بە جۆرێك و بە بیانویەك. نەتەوەی كورد زیاتر لە (٤٠)ملیۆن كەس دەبێت لە جیھان، تاكو ئێستا خاوەنی دەولەتی خۆیان نین بەھۆی سەركوتكردنیان لەلایەن دەولەتانەوە، بۆیە كوردانی ھەرچوار پارچە چەندین جار داوای مافە رەواكانی خۆیان كردوە، بەلام ھەر زوو لە لایەن دەولەتانەوە بەرپرچدراونەتەوە و خەونەكانیان لەناو بردوە بۆ نمونە بینیمان كوردانی باشور داوای دەسكەوت و مافەكانی خۆیان دەكرد, لە باشوری كوردستان، تەنیا لە یەك نمونەدا، هێزەكانی ڕژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 1988، 182 هەزار كوردیان كۆمەڵكۆژ كرد، لادێكانیان كاول كرد و سەرچاوە و دامەزراوەگەلی ئاویان لە زۆر ناوچەی كوردستان لە ناو برد. هەڵەبجەیش تاوانێك نییە كە لەبیر بكرێت، بەداخەوە، نمونەی هەوڵدان بۆ كۆمەڵكۆژی نەتەوەی كورد لەم ساڵانەی دواییدا لە باشوری كوردستان هەم لە لایەن ڕێكخراوەیەكی تیرۆریستی وەك داعش و هەم لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە، بۆ هەمووان ئاشكرایە.هەروەها لە ڕۆژئاوای كوردستان تا پێش ڕاپەڕێن و ئاڵۆزی و بشێویەكانی ئەم ساڵانەی دوایی، نەتەوەی كورد تەنانەت لە مافی وەرگرتنی ناسنامە و پێناسەیش بێ¬بەش بوو و هەڵگرتن و هەڵدانی هەرجۆرە هێمایەكی نەتەوەیی سزای مەرگ و نەمانی بەشوێنەوە بوو و ئێستاش مانەوەی نەتەوەی كورد، تەنیا بە هۆی قارەمانییەتی پێشمەرگە و گەریلاوە گەرەنتی كراوە.لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە مێژە نەتەوەی كورد هەم قوربانی دەستێوەردان و دڕندەییە و تا ئێستا بە هۆی پێداگری و خەباتی بەردەوام هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوە و لە نێو زیندان و سیا چاڵەكانیان بێ سەروشوێنن .ئاشكرایە‌ ھە‌رێمی كوردستان لە‌ نە‌خشە‌ی جیۆپۆلە‌تیكی رۆژھە‌ڵاتی ناوە‌راست و شە‌ری تیرۆرستانی داعش پێگە‌یە‌كی گە‌ورە‌ی ھە‌بوولە‌ پاڵ ھێزە‌كانی ھاوپە‌یمانان بە‌سە‌ركردایە‌تی ئە‌مریكا، ، خۆشبە‌ختانە‌ دە‌بینرێت كورد كارایە‌نە‌ رۆڵدە‌گێرێت لە‌دارشتنە‌وە‌ی شكلی رۆژھە‌ڵاتی ناوە‌راستی نوێ و لە‌ ھە‌وڵدایە‌ بە‌شك بێت لە‌ پرۆژە‌كە‌ و بە‌ش و مافی خۆی ببات كە‌ گە‌یشتنە‌ بە‌ ئامانجە‌ مە‌زنە‌كە‌؛ بێگومان تە‌بای و یە‌كدە‌نگی و تەبایی كورد لە‌ پاڵ فاكتە‌رە‌كانی جیۆپۆلە‌تیكی سیاسی و ووزە‌ دا دە‌رفە‌ت بۆ گە‌یشتن بە‌ئامانج فراوانترو مسۆگە‌رتر دە‌كات...لە پاش كۆماری كوردستان(لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ، گەورەترین دەرفەت كە بۆ كورد ڕەخسابێ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری كوردستان بوو بۆ سەربەخۆیی و بوون بە خاوەن دەوڵەت، كە هەموو پێكهاتەكانی بە نەتەوە و ئایینی جیاوازەوە لە رۆژی 25ی سێپتەمبەری ساڵی 2017ی زایینی بەشدارییان تێدا كردو بە ڕێژەی زیاتر لە %92 دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆییدا، ئەویش لە كاتێكدا كە هەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە كەركووكیشەوە لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەدا بوون، بەوەش كورد چیدی پێویستی بە جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراقی بەناو فیدڕاڵ نەمابو و بەڵام خیانەتكاری و خاكفرۆشی ئەو پرۆسەیەی دواخست ، دوای تێكشكاندنی هەموو پیلانگێرییەكانی 5 ساڵی رابردوو، دەبینین كە كوردستانی بەهێز ، ئومێد و هیوای هەموو كوردستانییەكە لە سەرانسەری جیهان ، بە سەركردایەتییەكی حەكیمانە و ژیرانە رووبەرووی پێشهاتە نوێیەكانی ناوچەكە بۆتەوە و بە تایبەت جەنگی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كێشەی ئابووری جیهانی و بەڵام بە ئێرادەیەكی پۆڵایین و ستراتیژییەكی نیشتمانی و نەتەوەیی و هەڵگری كارتی سەربەخۆیخوازی بەهێزە و لە هەر دەرفەتێك گەلی كورد بریاری بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتبوونی و سەربەخۆیی دەدات ..





ئەم هەواڵە 814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad