English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە مانگی ئایاردا باج لەسەر بەرھەمی سەوزەو میوەی ھاوردە دادەنرێت
2020-04-23 [01:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمە ناوخۆییەکانی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی دەدرێت

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەرھەمی ناوخۆیی و ھاوردەکراودا "ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی ھاوسەنگی سەوزەو میوە" لە پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا بەھۆی پێگەیشتنی بەشێک لە بەرھەمە ناوخۆییەکان بە تایبەت ئەو بەرھەمانەی کە لە پڕۆژە پلاستیکیەکان بەرھەم دەھێندرێت لەمانگی ئایارەوە باج بخرێتە سەر ھەموو ئەو بەرھەمانەی سەوزەو میوە کە لە دەرەوەی ھەرێم ھاوردە دەکرێت ,ئەمەش بە ئامانجی ساخکردنەوەو گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرھەمی ناوخۆیی.

لە بارەی ئەو بەرھەمانەش کە لە ناوخۆدا بەرھەم دەھێندرێت رزگار حمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند: زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی کە کێڵگەکانی پارێزگای سلێمانیدا بەرھەم دەھێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایەو ھەموو ڕێکارەکانی بەبازارکردن دەگرینەبەر بۆشاغکردنەوەی بەرھەمی جوتیاران.

جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی وتیشی: بەوردی چاودێری عەلوەکان دەکەین بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ ھەروەھا لەسەر ھەموو ئەوکەسانەی کەلەعەلوەدا کاردەکەن پێویستە سەرجەم ڕێنماییەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن و عەلوە بەردەوام پاکژ بکرێتەوە.

 

         

               راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad