English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن
2020-04-23 [01:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


           

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، ده‌ڵێت، بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بەمەرجەکانی ڤێتەرنەری و تەندروستی بەرھەمەکان ھاوردە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رزگار حه‌مه‌د خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی وتی، بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو ، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو بۆ مانگی ئایار داوە.

رزگار حه‌مه‌د وتیشی، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ کراوەتەوە و تێکڕای بەروبومی ھاوردە کەم دەکرێتەوە .

رزگار حمد ئاماژەی بەوەش کرد، بڕی ئەو بەروبومانەی بۆ مانگی پێنج ھاوردە دەکرێن بریتی یە لە ٣٣٠ تۆن مریشکی بەستوو بەپێی پشکنینی تەندروستی ڕێکارە تەندروستییەکان و ھاوردەکردنی ماسی و ئاژەڵ و گۆشتی سور لەسەر رەسیدی مانگی ڕابردوو دەبێت .

 





ئەم هەواڵە 5647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad