English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرێوبەری تەندورستی هه‌ولێر: پشکنینی کۆرۆنا لە چەند بازگەیەك دادەنێین
2020-04-23 [03:28 AM]

ZNA-ھەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگەیاند، كه‌ له‌ بازگه‌كانی هاتنه‌ناوه‌وه‌ى شاری هه‌ولێر، ده‌ست به‌ پشكنینى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ده‌كرێت.

دکتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر به ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: له‌ چه‌ند بازگه‌یه‌كى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى شاری هه‌ولێر، ده‌ست به‌ پشكنینى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ده‌كرێت، ئه‌وانیش بازگه‌كانی خازر، داره‌ شه‌كران، دێگه‌ڵه‌، شێراوه‌، زورگه‌زراو، بالیسان و هیران، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌و كه‌سانه‌ى دێنه‌ ناو هه‌ولێر كه‌ تووشبووى په‌تاى كۆرۆنان، یان نا.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، کە کاتی ھاتنی کەسەکان کە ئەوانەی رێگە پێدانیان ھەیە پێشتر کاژمێر ٩ ی بەیانی تاکو ١٢ نیوەرۆ بوو بەلام لە بەیانیەوە دەکرێتە کاژمێر ١١ بۆ ٤ ئێوارە، لە ماوەی ئەم کاتەدا کەسەکان دەتوانن بێن لە بازگەکانەوە.

دکتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د ئەوەشی باسکرد، کە ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌  پارێزگای هه‌ولێر له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه‌،‌ به‌ڵام مه‌ترسی هه‌ر ماوه، تا چارەسەرەکی بنەرەتی بۆی نە دۆزرێتەوە مەترسی ھەر دەمێنێت‌.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad