English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ئێران: وڵامی هەموو هەڕەشەیەک دەدەینەوە
2020-04-23 [09:39 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت ئەگەر ئێران کێشە بۆ کەشتییە جەنگییەکانمان دروست بکات ئێمە بە توندی وڵام دەدەینەوە.

مارك ئێسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا رۆژی پێنجشەممە بە فاكس نیوزی راگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بە مەبەستی بەرگری‌کردن لە ھێزەكانمان لە نێو ئاوە نێودەوڵەتییەكان فەرمانی بەرگریكردنی بە فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا داوە.

ئێسپەر گوتی، ئەگەر ئێران جارێكی دیکە ھەڕەشە لە كەشتییە سەربازییەكانی ئەمریكا بكات، بەرگری لە خۆمان دەكەین و ھیچ ھەڕەشەیەك بۆ سەر كەشتییەكانمان قەبووڵ ناكەین و لە بەرانبەر ھەر مەترسییەكیش وەڵامی پێویستمان دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 2788جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad