English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراكسیۆنی پارتی: له‌ ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ، داوادەکەین ئاوڕی زیاتر لەو شارە بدرێتەوە
2020-04-24 [03:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لە 46ـەم ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ، داوادەکەین ئاوڕی زیاتر لەو شارە بدرێتەوە، وتیشی، کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ هێندە جەرگبڕ بوو، بارزانی نەمر ئەو رۆژەی بە رۆژی ماتەمی نەتەوەیی کورد ناوبرد.

لە 24/4/1974، رژێمی بەعس بە چەکی ناپاڵم شاری قەڵادزێی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 160 هاووڵاتی شەهید بوون و زیاتر لە 200 کەس بریندار بوون.

کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ هێندە جەرگبڕ بوو بۆ گەلی کوردستان لەو کاتەدا، بارزانی نەمر ئەو رۆژەی بە رۆژی ماتەمی نەتەوەیی کورد ناوبرد.

رژێمی بەعس ئه‌و ڕۆژه‌ ڕق و قینى خۆى به‌سه‌ر قه‌ڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا رشت، بەو ئومێدەی ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ سەربەرزی لەناوببات، بەڵام گەلی کوردستان و سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول خۆڕاگرتر لە جاران، بەرامبەر رژێمی بەعس وەستانەوە.

لەو یادەدا، ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی کاریگەری و شوێنەوارە نەرێنییەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی وێرانکردن و بە سووتماککردنی کوردستان لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکانی عێراق بە تایبەت لە قەڵادزێ، بە پێویست دەزانین و داواكارین ئەو دەڤەرە پاڵپشتی و خزمەتی باشتری پێشكەش بكرێت و زیاتر ئاوەدان بکرێتەوە.

جێی خۆیەتی بەبیر هەمووانی بێنینەوە، کە فراکسیۆنی پارتی لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد بۆ دیاریکردنی 24ـی نیسان وەک رۆژی شەهیدانی زانکۆ و دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمان پرۆژەکەی پەسەند کرد و حکوومەتیش بڕیاری ناساندنی ئەو رۆژەی به رۆژی شەهیدانی زانکۆ دا.

له‌م یاده‌دا، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی 1974 و ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی 1982ـی  قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان

24/4/2020





ئەم هەواڵە 3235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad