English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
2020-04-24 [03:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوووه‌ته‌وه‌ و بڕیاردرا بنێردرێته‌ ماڵه‌وه‌.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

 

هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە.

 

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱٥٦) کەس.

 

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

 

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۲٤ی  نیسانی ۲٠۲٠





ئەم هەواڵە 3022جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad