English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یادی كارەساتە دڵتەزێنەكەی شاری قەڵادزێ
2020-04-24 [05:17 AM]

ZNA_ هەولێر


 

بەر لە (46)ساڵا و لە ٢٤ـی٤ـی ١٩٧٤ شاری قەڵادزێی خۆراگر كەوتە بەر پەلامارێكی دڕندانەی رژێمی بەعس بە چەكی قودەغەکراوی ناپاڵم، كە بووە هۆی شەهیدبوون  و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی سڤیل و قوتابیانی زانكۆی سلێمانی کە تاکە زانکۆی کوردستان بوو، هەروەها زیانێكی زۆری ماددیشی بە موڵك و ماڵی هاووڵاتیان گەیاند.

ئەو رووداوە كارەسات و برینێكی دیكەی قووڵ بوو لە كاروانی خەباتی گەلەكەمان و، ستەم و زوڵمێکی لەیادنەکراویشە بەرامبەر خەڵكی سڤیل و بێـتاوانی گەلەكەمان، بۆیە وێرای ریسواكردن و شەرمەزاركردنی ئەو پەلامار و بۆردومانكردنەی شاڕی قەڵادزێ، هیوادارین بۆ لەمەودوا گەلەكەمان لە هەر كارەسات و دەردەردەسەریەك بەدوور بێ و ئەو یادەش بێـتە هەوێنی یەکڕێزی و زیاتر سووربوون لەسەر داواكردنی مافە رەواكانمان و گەیشتن بە ئامانجەكانمان.  

لە ساڵیادی ئەم كارەساتە دڵـتەزێنەدا، سڵاو لە شاری قەڵادزێی سیمبولی خۆڕاگری و ئیڕادەی بەرزی کوردایەتی و، گیانی پاكی ئەو شەهیدە نەمرانەی بوونە قوربانی ئەو تاوانەو سەرجەم شەهیدانی رێگای سەروەری و سەرفرازی گەلەكەمان..

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
24/4/2020





ئەم هەواڵە 3307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad