English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 341 کەس
2020-04-24 [07:43 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٦٠)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٧٨٦) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٧٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٣٠) لە هەولێر، (٢٣٧) لە سلێمانی، (١٠٥٦) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٧٠١٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٢٨٥) هاووڵاتی.

 

2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٩٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٩١) هەولێر، (٣٤٤) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٦) هەڵەبجە، (٤) سۆران. دەرەنجام (٢) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:

• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٧٧) ساڵ، منداڵێکی تەمەن (٨) ساڵ.

 

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٤١) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 

 وەزارەتی تەندروستی               

 حکومەتی هەرێمی کوردستان             

         ٢٤ی نیسانی٢٠٢٠

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 10012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad