English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن سەید موراد: بەپێدانی زانیاری لەلایەن هاوولاتییانەوە توانیمان دەست بەسەر ۳٥ تون خورمانی ماوەبەسەچوودا بگرین
2020-04-25 [12:20 PM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆشەمە ۲٥ـی نیسانی ۲۰۲۰ لە ھەولێر لەناو كۆگایەكدا، دەست بەسەر ۳٥تەن خورمای ماوە بەسەرچوودا گیرا بڕیاری لەناوبردنی درا.

ھێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە پشت بەستن بە زانیاری ھاووڵاتییان و بەھاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بەحركە و چاودێری بازرگانی ھەولێر، توانیمان دەست بەسەر ۳٥ تەن خورمای ماوەبەسەرچوودا بگرین و رێگریمان لەوە كرد بخرێتە بازاڕەوە و بگات بەدەستی هاولاتیان.


هێمن سەید موراد گووتی: ئەو خورمایە ھەم ماوەی بەسەرچووە، ھەمیش شوێنەكەی گونجاو نییە بۆ كۆگا كردنی خورما، بۆیە بڕیاری لەناوبردنی خورماكەمان داوە.


هەروەها هێمن سەید موراد بەرێوبەری چاودێری بازرگانی ئاماژەی بەوەشكرد: بەدواداچوونمان كردووە ئەو جۆرە خورمایە نەبراوەتە بازاڕ و نەگەیشتووتە هاوولاتییان، ساڵانە ھەندێك كەس لە مانگی رەمەزان پەنا بۆ ئەوە دەبەن، ئەو خۆراكانەی خواستیان لەسەرە بە نایاسایی لە بازاڕەكان ساغی بكەنەوە.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad