English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوان رۆژبەیانی: سبەی شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە
2020-04-25 [04:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان، رایگه‌یاند، ماوەیەکە داعش بەئاشکرا کردەوەی تیرۆرستی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات و پێمان وایە پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ڕەوشەکە لەدەست کورد، چونکە لەوەتای ئەمەریکا خۆی کشاندووەتەوە، جووڵەی داعش زیادی کردووە.

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان وتیشی، ئەو ھێزە ئەمنی و سەربازیانەی لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی وەک دەشتی نەینەوا و خانەقینن، نەک توانای کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشی ئەمنیی ئەو ناوچانەیان نییە، بەڵکو گومان ھەیە وەی کە ھێزە ئەمنی و سەربازییەکان چاوپۆشی لە جووڵەی چەکدارانی داعش دەکەن.

جەختی کردەوە، سبەی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە، لەوێ پرسیاری ئەوە دەکەین، بزانین لە دانوستانەکان چی لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان دەست کەوتووە، چونکە یەکێک لە تەوەرەکانی دانوستانی نێوان ھەرێم و بەغدا پرسی ناوچە کوردستانییەکانە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad