English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزاێکی ئابووری : دابەزینی نرخی نەوت چەند بابەتێکی ئابوریبێت ئەوەندەش سیاسیە
2020-04-25 [05:28 AM]

ZNA- ھەولێر


پسپۆرێکی ئابوری دەلێت  ئەم دابەزینەی نرخی نەوت کاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر ئابووری ئەو ولاتانەی ھەناردەکارن وە لە بەرامبەردا بەشێک لە ولاتانی خاوەن پیشەسازی سوود لەم دابەزینەی نرخی نەوت دەبین وە ھەروەھا خاوەن چەندین کۆگای گەورەی خەزن کردنی نەوتن دەتوانن رێژەێکی زۆر نەوت بە نرخێکی نزم دەستیان بکەوێت بەتایبەت ئەمریکا و ئەلمانیا و فەرەنسا و چین .

 

دکتۆر عبدلوھاب مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری ئابوری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەو دابەزینی نرخی نەوت چەند بابەتێکی ئابورییە ئەوەندەش سیاسیە سعودییە ئامادەنەبوو ھەناردەکردنی نەوت کەم بکاتەوە بەم ھۆیەوە روسیا ناتوانی لە رکابەرییەکە بەردەوام بێت چونکە تێچوی دەرھێنانی ھەر بەرمیلێک نەوت سەرووی ٢٠ دۆلارە ئەمەش نزیک دەبێتەوە لە نرخی یەک بەرمیل .

 

ئەو شارەزاییەی ئابوری گوتیشی بەشێک لە ولاتانی ھەناردەکاری نەوت  لەسەر ھەندێ خال رێک کەوتوون کە رێژەی ھەناردنی نەوت کەم بکەنەوە بەم ھۆکارەش پێشبینی دەکرێ لە کۆتاییەکانی مانگی ٥ی ئەم ساڵ نرخی نەوت بەرزببێتەوە .


دکتۆر عبدولوھاب راشیگەیاند ئەگەر ھاتوو لە ماوەێکی کەم دا نرخی نەوت بەرزنەبێتەوە ئەوا عێراق رووبەرووی ئابوریێکی سەخت دەبێتەوە رێژەی کورتھێنان لە بوجەی گشتی دا زیاد دەکات بەھۆی ئەوەی لە بوجەی گشتی دا سەرووی ٦٠ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت خەملێنراوە ئێستا نرخی نەوت کەمترە لە ٣٠ دۆلار ئەمەش کورتھێنان لە بووجەی گشتی دا دروست دەکات .





ئەم هەواڵە 3412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad