English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ تووڕەیە
2020-04-26 [09:03 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا لە میدیاکانی وڵاتەکەی تووڕە دەبێت و دەڵێت: کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی تایبەت بە کۆرۆنا، چیدیکە سوودی نەماوە، میدیاکان تەنیا هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و راستییەکان پشتگوێ دەخەن.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا نووسیوویەتی ئامانجی کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکانی کۆشکی سپی چییە، کاتێک میدیاکان پرسیار لە هیچ شتێک ناکەن، تەنیا پرسیاری دوژمنکارانە نەبێت و هەروەها دواتریش ئامادە نین راستییەکان بڵاوبکەنەوە.

 

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەکەیدا نووسیوویەتیشی، خەڵکی ئەمریکا لە رێگەی ئەو میدیایانەوە هیچ شتێکیان پێناگات، هەواڵی ساختە نەبێت، بۆیەش پێویست ناکات نە کات و نە هەوڵیش بۆ  ئەو کۆنفرانسە رۆژنامەڤانیانە تەرخانبکەین.

 

ئەم تویتەی دۆناڵد ترەمپ لەکاتێکدایە، لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەشێوەیەکی بەربڵاو، دۆناڵد ترەمپ رۆژانە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی تایبەت بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەی کردووە و تائێستاش لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکاندا بەردەوامە. 

 

لە رووی زۆری ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمریکا لە پلەی یەکەم دێت، بەجۆرێک ژمارەی تووشبووانی نزیک دەبێتەوە لە یەک ملیۆن تووشبوو.

 

سەرەتا کۆشکی سپی، ئەم ڤایرۆسەی بە جیدی وەرنەگرت، بەمەش رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە، بەتایبەتی لەلایەن دیموکراتەکانەوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 1375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad