English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە... تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە لە چەمی ماوەت خنکا
2020-04-26 [12:58 PM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌سه‌رپه‌رشتی "عه‌مید دیدار" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی دوا گه‌ڕانێكی چه‌ند ڕۆژه‌، تیمی غه‌واسی به‌رگری شارستانی سلێمانی توانیان ته‌رمی " برزۆ جه‌بار عه‌بدولـڵا"  له‌ ناو چه‌می به‌ربه‌رد له‌ قه‌زای ماوه‌ت بدۆزنه‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان برزۆ جه‌بار له‌ دایكبووی ساڵی 2001 و دانیشتووی شاری سلێمانییه‌ و له‌ ڕۆژی 19ی نیساندا  له‌گه‌ڵ دوو له‌ هاوڕێكانى ڕوویان كردووه‌ته‌ قه‌زای ماوه‌ت و له‌سه‌ر ڕۆخی ڕووباری به‌ربه‌رد له‌كاتی سێڵفی گرتندا قاچی ده‌خلیسكێت و ده‌كه‌وێته‌ ناو ئاوی ڕووباره‌كه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بێسه‌رو شوێن ده‌بێت.

ئه‌مڕۆش پاش گه‌ڕانێكی یه‌ك هه‌فته‌یی له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانییه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێنی ده‌كرێت.

 

ده‌كرێت.

747

 





ئەم هەواڵە 3100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad