English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیستمی كارپێكردنی تاك و جووتی ئۆتۆمبێل هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌
2020-04-26 [01:05 AM]

ZNA-هەولێر


پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی كارپێكردنی ژمارەی تاک و جووت بۆ هاتووچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەکان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ پشت بە ئۆتۆمبیله‌كانی خۆیان دەبەستن.

ده‌قی بڕیاره‌كه‌:

بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن

پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٢٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ لە (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (٩٦) لە (٢٢/ ٤/ ٢٠٢٠)دا بۆ وەزارەتی ناوخۆو دوای هەڵسەنگاندنی مەیدانیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بڕیارماندا بە:
هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی (١٠) لە ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تایبەت بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا پەیوەست بە دیاریکردنی ژمارەی تاک و جووت بۆ هاتووچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕۆژی (٢٧ /٤/ ٢٠٢٠)ەوە، تا کاتێکی تر، بەهۆی ئەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی وەک پێویست نەکەوتوونەتەوە کارو ئۆتۆمبێلی تاکسیش لەسەر بنەمای فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ژمارە (٨١) لە (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا بە سیستمی تاک و جووت کاردەکەن، هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ پشت بە خۆیان دەبەستن.
ئەم بڕیارە لە زەمینەیەکی گونجاوو لەبارتردا بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆو ڕاگرتنی ژینگەی پارێزگاکەمان، جێبەجێ دەکرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٢٦ / ٤ / ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 3544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad