English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیقار... حەوت خۆپیشاندەر بەدەستی هێزە ئەمنیەكان برینداربوون
2020-04-27 [10:40 AM]

​ZNA – هەولێر


لە شارۆچکەی ریفاعی باكووری پارێزگای زیقار خۆپیشاندان ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا هێزە ئەمنیەكان ڕووبەروویان بوونەوە و حەوت خۆپیشاندەر برینداربوون.

ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی:  رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا لە شارۆچکەی ریفاعی باكووری زیقار، روویداوە.

ئەفسەرەكە گوتیشی: لەكاتی رووبەڕووبوونەوەكەدا، هێز ئەمنییەكان گولـلەی راستەقینەیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكارهێناوە كە بەهۆیەوە حەوت خۆپیشاندەر برینداربوون.

راشیگەیاند كە دواتر بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی رەوشەكە، هێزە ئەمنییەكان هاتوچۆکردنیان لەسەرتاسەری قەزای ریفاعی قەدەغە كرد.

ئەنادۆلو





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad