English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ئەسعەد نەبی: چوار تیم لە ناو کەمپی دارەشەکران سامپڵ وەردەگرن
2020-04-27 [10:52 AM]

ZNA- هەولێر


دوای ئەوەی دوێنی ۲٦ـی نیسانی ۲۰۲۰ تۆشووبوویی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران یەکێک لە وا دوانە دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە کەدانیشتووانەکەی کوردانی ڕۆژئاوان.

 

دکتۆر ئەسعەد نەبی بەرێوبەری بنکەی تەندورستی دارەشەکران بەئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە دوای بلابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێکارەکان لە کەمپەکانیش گیرانبەر هەر کەسێک لە دەرەی کەمپەکان بهاتبایەوە ناوە کەمپ دەبوایە تێستی کۆرۆنا بۆکرابا، ئەو کەسەی کە دوێنی تۆشی ڤایرۆسەک بووە دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە بەلام ماوەی یەک هەفتەی لە دەرەوەی کەمپ ماوەتەوە بۆ کارکردن پاش گەرانەوەی تێستی بۆ کرایە بەداخەوە دەرکەوتویە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

 


دکتۆر ئەسعەد نەبی گووتی: رێکارەکانی خۆپارێزی لە ناو کەمپ تووندترکراون و کەمپەکە بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ کەرەنتی کرا و تیمەکانی تەندورستی بە چوار تیم لەناو کەمپی دارەشەکران دابەش بوونە سامپڵی دانیشتوان وەردەگرن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە کە هیچ حاڵەتی تر نیە لە ناو دانیشتووانی کەمپەکە.

 


هەروەها دکتۆر ئەسعەد نەبی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو: کە تووشبوویەکەی دوێنی کەمپی دارەشەرکران هیچ بەرکەوتەیەکی نەبووە، وەگەران و پشکنینەکانمان بەردەوم دەبن تاکۆ بەتەواوی دڵنیا دەبین لەوەی کە هیچ هەڵگری تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو کەمپی دارەشەرکراندان نیە.

 

دڵشاد یونس هەرکی

 





ئەم هەواڵە 12088جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad