English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە زیقار خۆپێشاندان دەستی پێکردەوە
2020-04-27 [06:07 AM]

ZNA - هەولێر


خۆپێشاندەرانی عێراقی لە شارۆچکەی "ریفاع"ی باکووری پارێزگای زیقار بە گژ هێزە ئەمنییەکاندا چوونەوە.

ئەفسەرێك لە وەزارەتی نێوخۆی عێراق كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، لەم بارەوە رایگەیاندووە، رووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا لە شارۆچکەی ریفاعی باكووری پارێزگای زیقار روویداوە.

ئەم ئەفسەرە گوتووەیەتی، هێزە ئەمنییەکان لە ئاكامی تێکهەڵچوونەکانداهێزە ئەمنییەکان حەوت خۆپیشاندەریان بریندارکردووە و دواتر هاتووچۆیان قەدەغە کردووە.

ماوەیەکە خۆپێشاندەرانی عێراقی بە هۆی تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا و چاوەڕوانیی راگەیاندنی کابینەی حکومەت، بە کۆمەڵ نەهاتوونەتە سەر شەقامەکان.

 





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad