English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا دابەزی
2020-04-28 [08:08 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بە خۆوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بوو بە 19دۆلار  و نرخی نەوتی ئەمریکیش بە 11دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دابەزینی نرخی نەوت چەند هەفتەیەکە بەردەوامە و بەپێی وتەی شارەزایانی ئابوری لە ئێستادا بڕێکی زۆری نەوت لە کەشتیە بارهەڵگرەکاندا ماون و کڕیاری نیە.

شارەزایانی بوارەکە دابەزینی نرخی نەوت دەگێڕنەوە بۆ کەمبونەوەی خواست لەسەری بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین کردنی بەشێکی وڵاتان،کە ئەمەش وایکردوە جوڵەی هاتوچۆ و کارگەکان کەمبێتەوە.

هەروەها زۆری ڕێژەی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتەوە،کە رۆژانە 20 ملیۆن زیاتر لە پێداویستی بازاڕ بەرهەم دەهێنن.





ئەم هەواڵە 3127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad