English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ باسی تەندروستی كیم دەكات
2020-04-28 [08:27 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی کیم جۆنگ ئون هەیە، بەڵام نازانێت ئێستا لە کوێیە.

دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەڵی من زانیاری زۆر باشم لایە، بەڵام ناتوانم ئێستا باسی بکەم، تەنیا هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ دەخوازم، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون هەیە، ئەگەر من سەرۆک نەبوومایە، ئەوا ئێستا لە شەڕدا بووین لەگەڵ کۆریای باکوور. ئەو پێشبینی شەڕی دەکرد".

گوتیشی: "هیوادارم تەندروستی باش بێت، نازانم ئێستا ئەو چی دەکات، ئێستا کەم قسە دەکات. رەنگە لە داهاتووێکی نزیکدا شتێک لەبارەی کیم جۆنگ ئون ببیستین. بەڵام کەس نازانێت ئێستا کیم لە کوێیە".
 





ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad