English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشکنینەکانی کەمپی دارەشەکران گشتیان نێگەتیف دەرچوون
2020-04-28 [09:44 AM]

ZNA- هەولێر


 
دکتۆر ئەسعەد نەبی بەرێوبەری بنکەی تەندورستی کەمپی دارەشەکران بە ئاژاسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پاش ئەوەی دوێنێ ٢٧ـی ٤ـی ٢٠٢٠ تیمە تەندروستیەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی خەبات و تیمی تەندروستی هەولێر هەڵسان بە وەرگرتنی (٢٠٠)نمونەی سامپلی كۆرۆنا لە دانیشتوانی كامپی دارەشەكرانی پەنابەرانی كوردانی ڕۆژئاوا، ئەمەش  پاش ئەوەی حالەتێكی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە یەكێك لە دانیشتوانی كامپەكە تۆمار كرا بە مەبەستی زیاتر دڵنیابوون لە خاڵی بوونی كامپەكە لە پەتای كۆڕۆنا، سوپاس بۆ خودا كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی پشكنینەكانمان بۆ هاتەوە و سەرجەمیان نێگەتیڤ و پاك دەرچوون، 


دکتۆر ئەسعەد ئەوەشی گووت: داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی كامپی دارەشەكران و سنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی خەبات  دەكەین  بەردەوام بن لە جێ بە جێ كردنی ڕێنمایەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆئەوەی هەموو؟لایەک سەلامەت بن.

هەروەها بەرێوبەری بنکەی تەندورستی دارەشەکران ئەوەشی خستەروو: ئێمە لە؟نزیکەوە چاودێری دانیشتووانی کەمپی دارەشەکران دەکەین هەر کەسێک نیشانەکانی لێ دەرکەوێت دەست بەجێ چارەسەری پێویستی بۆ دەکەین.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 11974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad