English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران له‌ زیادبوونه‌
2020-04-28 [10:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1112 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە ئێران گەیشتە 92 هەزار و 584 حاڵەت.

ئه‌مڕۆ سێشەممە کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە کۆی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئێران کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1112 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون لەو وڵاتە گەیشتە 92 هەزار و 584 حاڵەت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 71 هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

جەهانپوور روونی كرده‌وه‌، تا ئەم کاتە 72 هەزار و 439 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانەکانی ئێران ڕەوانەی ماڵە خۆیان کراونەتەوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad