English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی ئێران ٥ ملیار دۆلاری لێ بێشوێن بووە
عەلی رەبیعی، گوتەبیژی حکومەتی ئێران
2020-04-28 [11:40 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی حكومەتی ئێران ونبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە پارەی ولاتەكەی بەدرۆ دەخاتەوە و سەرۆکی دیوانی ژمێریاریی ئەم وڵاتەش باس لە ونبوونی نزیکەی ٥ ملیار دۆلار دەکات.

پێشتر سەرۆكی دیوانی ژمێریاریی ئێران لە كۆنگرەیەكی رایگەیاندبوو، نزیك بە پێنج میلیارد دۆلار لە سامانی ئێران بێ‌سەروشوێنە، بەڵام عەلی رەبیعی گوتەبێژی حکومەت ئەم لێدوانە رەت دەکاتەوە و دەڵێ ھیچ پارەیەك ون نەبووە و ئەمە تەنیا میدیاكانی نەیاران هەڵیان بەستووە.

ئەمە یەكەم‌جار نییە لە ئێران باس لە ون‌بوونی پارەی زۆر دەكرێت. كابینەی روحانی دەڵێت لە كابینەكانی پێشوودا لە ژێر ناوی بازرگانیی نەوت و گاز و داھاتی نێوخۆیی ملیاران دۆلار پارەی حكومەت خوراوە و بەشێك لە تاوانبارانی ئەم کەیسانەش بەرەو وڵاتانی ئەوروپا رایانكردووە.

 





ئەم هەواڵە 2704جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad