English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین B12لەجەستەدا
2020-04-28 [01:46 AM]

ZNA ــ هەولێر


كەمیی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی دروستكردنی چەند گرفتێكی تەندروستی لەمرۆڤدا ئەگەر چارەسەر نەكرێت، لەوانە، لاوازبوونی بینین، لەدەستدانی یادگە، خێرالێدانی دڵ و لەدەستدانی هەماهەنگی جەستەیی.

ڤیتامین B12 ڕۆڵێكی گرنگ لە جەستەی مرۆڤدا دەبینێت و پارێزگاری لە تەندروستی دەمارەكانی مێشك دەكات. 

سەرچاوەكانی دەستكەوتنی ڤیتامین B12 بریتین لە: گۆشت، ماسی، شیر و هێلكە. كەواتە ئەو كەسانەی ڕووەكین كێشەی كەمی ڤیتامین  B12یان بۆ دروست دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا (NHS) نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین B12 ی بڵاوكردووەتەوە، كە بریتین لە:
هەوكردنی زمان
برینی دەم
هەڵقرچانی لێو
گۆڕانكاری جوڵە
لاوازبوونی بینین
هەستیاربوون
خەمۆكی
گۆڕانكاری لە بیركردنەوە و قسە و ڕەفتار
كەمبوونەوەی توانا مێشكییەكان، وەك لەدەستدانی یادگە.





ئەم هەواڵە 2764جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad