English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری وزه‌ی روسیا: له‌مزوانه‌ چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت مه‌بن
2020-04-28 [01:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌و خستنه‌ڕووه‌ی له‌ بازاڕای نه‌وت و كه‌می داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ دروست بووه‌، وای كرد وه‌زیری وه‌زه‌ی روسیا ئه‌لكسنده‌ر نۆڤاك به‌دووری بزانێت له‌منزیكانه‌ نرخی نه‌وت به‌رز بێته‌وه‌.

ئه‌و وه‌زیره‌ی روسیا وتی، پێده‌چێت له‌ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ بازاڕی نه‌وت ده‌ست به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بكات و باڵانسه‌كه‌ی راست بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت باشتر ده‌بێت و ئه‌و رێكارانی له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه‌ ئاسانكاری ده‌كرێت و هه‌ڵده‌گیرێت و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئۆپیك پڵه‌س ئه‌نجام دراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ پشت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چاڵاكی ئابووری بۆ سروشت خۆی ده‌به‌ستێت.

ئه‌و وه‌زیره‌ باسی له‌وه‌ كرد، ئابوری جیهان پشت به‌ چاكبوونه‌وه‌ی ئابوری چین ده‌بستێت، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری وزه‌ له‌ جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری باڵانسی جیهانی بكات، هیوای گه‌شبینی خۆشی ده‌ربڕی كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ئابورییه‌كانی دیكه‌ گۆڕانكاری ئه‌رێنی به‌خۆیه‌و ده‌بینێت.

له‌ ماوه‌ی رابردوو رێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ مانگی حوزه‌یران و ته‌مموز رێككه‌وتن.

له‌ هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، وڵاتانی دیكه‌ش وه‌كو ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و به‌رازیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 2101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad