English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی: ڤایرۆسەکە لەسەرووی ٣٠ پلەی گەرما چالاکییەکانی کەم دەبێتەوە
2020-04-28 [01:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە عێراق، ئەدھەم ئیسماعیل لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، پێمان وایە ڤایرۆسەکە لەسەرووی ٣٠ پلەی گەرما چالاکییەکانی کەم دەبێتەوە، بەڵام ئێمە وەک رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ھیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەستدا نییە کە ئەوە بسەلمێنێت ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پلەی گەرمی بەرز لەناو بچێت، وتیشی، پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان، رێکارەکانی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ھەنگاوی گرنگ بوون.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە عێراق، ئەدھەم ئیسماعیل گوتی: ''ئەو رێکارانەی بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیراونەتەبەر، ھەنگاوی گرنگن بۆ ‌خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە بە جۆرێک لەسەر ئاستی ھەر چوار پارێزگای ھەرێمی کوردستان سەرووی ٣٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، رێژەی چاکبوونەوەش دڵخۆشکەرە کە سەدا ٩٠ی تێپەڕاندووە، بێگومان ھەوڵەکانی حکوومەت و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان جێگا‌ی دەستخۆشین و ئێمە پشتیوانی لەو ھەوڵانە دەکەین''.

ئەدھەم ئیسماعیل گوتیشی: ''ئێمە وەک رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، ھاوکاری ھەرێمی کوردستانمان کردووە بە دابینکردنی کیتی پشکنین، ئامێری تاقیگەیی و پێدانی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل، بەردەوامیشین لە پێشکەشکردنی ھاوکارییە لۆجستی و رینماییە زانستییەکان بە شێوازی خۆپارێزی''.

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانی راشیگەیاند کە ئەو ژمارانەی تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە دڵخۆشکەرن، راستە رۆژانە ژمارەی تازە تۆمار دەکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین کە رێنماییەکانی حکوومەت بەردەوامن، راستە ھاتوچۆ ھەیە و کاروباری ھاووڵاتییان بەڕێوەدەچێت، ئێمە ماوەی دوو ھەفتە چاوەڕێ دەکەین، ئەگەر لەوە زیاتر ژمارەکان بەرزبوونەوە ئەوا جارێکی دیکە بڕیاری تازەی لەسەر دەدەین''.

ئەدھەم ئیسماعیل ئەوەیشی خستەڕوو کە وەک رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ھیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدا نییە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەو ڤایرۆسە لەناو بچێت و گوتیشی: ''پێمان وایە ڤایرۆسەکە لەسەرووی ٣٠ پلەی گەرما چالاکییەکانی کەم دەبێتەوە، بەڵام ئێمە وەک رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ھیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەستدا نییە کە ئەوە بسەلمێنێت ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پلەی گەرمی بەرز لەناو بچێت''.

نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ھۆشداریشیدا لەوەی لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرھەڵبدات و لەمبارەیەوە ئەدھەم ئیسماعیل گوتی: ''پێشبینی دەکرێت لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەر ھەڵبدات، بۆیە ئێمە ئاستی ئامادەکاریمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەرزکردووەتەوە''.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانی تیشکی خستە سەر دۆزینەوەی پێکوتە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا و گوتی: ''ھەوڵەکان لە سەرتاسەری جیھان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تا ئێستا کێشە لە ڤاکسینەکە نییە بەڵکو کێشەمان لە بڕی ڤاکسینەکە ھەیە، بەڵام ھەوڵەکان بەردەوامن، راستە ئێستا ھەندێک دەرمانی وەک مەلاریا و جۆری دیکە بەکاردێن، بەڵام ھێشتا ھەوڵەکان نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی''.

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەدھەم ئیسماعیل ئەوەیشی خستەڕوو کە رێکخراوی تەندروستیی جیھانی چاودێری کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران دەکات لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و گوتیشی: ''ھەرچەندە ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق رێکاری پێویستیان لە ناوە و دەرەوەی کەمپەکان گرتووەتەبەر، بەڵام رێکخراوی تەندروستیی جیھانی زیاتر چاودێری ئەو کەمپانە دەکات''.





ئەم هەواڵە 10288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad