English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مپاپێ لە نێوان ریال و لیڤەرپول یەکیانی ھەڵبژارد 
2020-04-28 [03:22 AM]

ZNA- ھەولێر 



کیلیان مپاپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسی بڕیاریداوە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی نوێ نەکاتەوە و ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی فەڕەنسا ، یۆرگن کلۆب راھێنەری یانەی لیڤەرپول پەیوەندی بە مپاپێ کردووە بۆ ئەوەی رازی بکات پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپول بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید ماوەیەکە لە رێگەی زێدانی راھێنەر ھەوڵدەدات بۆند لەگەڵ مپاپێ مۆربکات ، بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستێکی گەورەیان بۆ ئامادە کردووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، مپاپێ بڕیاری خۆیداوە و دەچێتە یانەی ریال مەدرید و دەیەوێت لە ژێر سەرپەرشتی زێدان یاری بکات و ئامادەنییە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی نوێ بکاتەوە کە لەھاوینی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad