English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا بایی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار کالای هەناردی عێراق وهەریمی کوردستان کردووە
خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل
2020-04-28 [07:21 AM]

​ZNA - هەولێر


یەكێتیی هەناردە و هاوردەکارانی كورستان بڵاویكردەوە ، لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا ، کۆی هەناردەی توركیا بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان گەیشتووەتە  ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی ئامارەكانی یەم یەکێتییە، لە یەکەمین مانگی ئەمساڵ هەناردەی توركیا بۆ عێراق و كوردستان گەیشتووەتە 622 ملیۆن دۆلارو لەمانگی شوباتیش گەیشتووەتە 630 ملیۆن دۆلار، بەڵام لەمانگی ئادار ھەناردەكان بۆ 374 ملیۆن دۆلار دابەزیووە.

ھۆكاری كەمبوونەوەی هەناردەی توركیا بۆ عێراق و هەریمی كوردستان  بۆ گرتنەبەر رێكاری توند لەبەرانبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازەی سنووریی ئیبراھیم خەلیل دەگەڕێتەوە و ئەمەش خابوونەوەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی لێکەوتووەتەوە.





ئەم هەواڵە 3073جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad