English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر : ئەگەر بارودۆخەکە بەمشێوەیە بڕوات ناچارین رێککارەکان توندتر بکەینەوە
2020-04-28 [07:30 AM]

ZNA-ھەولێر


قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر رایگەیاند، لە ئێستا دا قەدەغەی ھاتووچۆ بەردەوامە، بەلام ئاسانکاری بۆ ھاولاتیان کراوە، لە ئەگەری مانەوەی دۆخەکە بەم شێوەیە و ھاولاتیان پابەندی رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی نەبن ناچارین رێککارەکان توندتر بکەینەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر و ئەندامى ژوورى ئۆپەراسیۆنى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ئێستا دا قەدەغەی ھاتووچۆ بەردەوامە، بەلام دوای ئەوەی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کەمبووەوە، بڕیاردرا ئاسانکارى تەواو بۆ هاتوچۆى هاووڵاتیان بکرێت، بەڵام ئەوەى جێى نیگەرانییە بەشێکى زۆرى هاووڵاتیان پابەندنین بە رێنماییەکانى خۆپارێزى. 
 
قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر گووتی: لێژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەت و هەولێر بە ئامانجى جێبەجێکردنى رێنماییەکان و پاراستنى تەندروستى هاووڵاتیان، بەردوامن لە چاودێرى بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و تەنیا دوێنێ زیاتر لە ٣٠ شوێن لە سەنتەرى شارى هەولێر داخراون، بەهۆى پابەند نەبوون بەرێنماییەکانەوە.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر ئەوەشی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس راگەیاند:  ئەگەر  هاووڵاتیان رێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى جێبەجێ نەکەن و بارودۆخەکە بەمشێوەیە بڕوات، ناچارین رێککارەکان توندتر بکەینەوە، چونکە هێشتا مەترسییەکانى ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەرماوە و تەنیا ئەمڕۆ لە هەولێر ١١ حاڵەتى تازە تۆمارکرابوون، کە یەکێک لەوانە گیانى لەدەست داوە. 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad