English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. قەزایەک کەرەنتین دەکرێت
2020-04-29 [10:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی خۆجێی لە پارێزگای بەسڕە، رایانگه‌یاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای هاریسە، بڕیاری داخستن و کەرەنتینکردنی قەزاکەیان دا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسڕە، قاسم نەزال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری داخستن و کەرەنتینکردنی قەزای هاریسەیان داوە.

لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری تەندروستی بەسڕە، عەباس بەیاتی رایگەیاند، ٣٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە قەزای هاریسە گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و هەڵمەتێکی گەڕانیان بەدوای گومانلێکراوانی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە دەستپێکردووە.

عەباس بەیاتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئەوەیشی روونکردەوە کە ئافرەتێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری لە پرسەیەکدا کردووە، بەهۆیەوە ٣٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تا ئێستا هەزار و ٨٤٧ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمارکراون کە ٨٨یان گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٢٨٦یان بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و ئەوانەی دیکە لەژێر چاودێری پزیشکی دان.





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad