English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هەڵانەی لە پارشێودا ئەنجامی دەدەیت و لە رۆژدا زیاتر ماندوت دەکات
2020-04-29 [11:04 AM]

ZNA ــ هەولێر


بۆ ئەوەی لەماوە رۆژوگرتن بە چالاکی بمێنیتەوە و وزەیەکی زیاترت هەبێت، باشترین رێگە گرنگیدانە بە سیستمی خۆراکی لە پارشێودا، دەکرێت بە جۆری ئەو خۆراکانەی دەیخۆت ماندوبون و شەکەتی لە رۆژدا کەمبکەیتەوە.

بەپێی هەواڵێکی livestrong، بۆئەوەی ماندوبون و هیلاکی لە رۆژدا کەمبکەیتەوە، بایەخ بە خواردنی تەندروست بدە، دوربکەوە لەخواردنی سوێر، چونکە رێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە، زیاتر هەستی تونیەتیت پێدەبەخشێت، تا زیاتر خواردنی سوێر بخۆیت زیاتر پێویستت بە ئاو دەبێت و هەست بە ماندوبون دەکەیت.

بەپێی ئەو راپۆرتە پزیشکییە پێویستە لە پارشێودا گرنگی بەو خۆراکانە بدرێت کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، وەکو میوە و سەوزە، جەستە بەشێداری دەهێڵنەوە.

یەکێکی دیکە لەو هەڵانەی ئەنجامدەدرێت لە پارشێودا، خواردنی شیرینییە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە شەکری تێدایە، پاش ماوەیەکی کەم هەست بە تەمبەڵی و هیلاکی دەکەیت، باشترە لەبری خواردنی شیرینی، بایەخ بە خواردنی ماست و شیر بدەیت.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad