English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... دوكانێكی ئاماده‌كردنی شیرینی داده‌خرێت
2020-04-29 [12:08 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج ورێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپاری له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی شیرینی داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش هۆشیاری توند به‌ خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له‌ شوێنه‌كه‌یدا و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی ئاماده‌كردنی شیرینی داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌.

وتی: شوێنه‌كه‌ ‌ناوی چایخانه‌ و خوارده‌مه‌نی (ئاسان)ه‌ له‌ شه‌قامی به‌ریده‌كه‌ی شاری سلێمانی‌، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، شوێنه‌كه‌ كراوه‌ به‌ كارگه‌یه‌كی بچوكی دروستكردنی شیرینی (بامێ و لوقمه‌قازی) كه‌ پابه‌ندی مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن نابێت.

وتیشی: سه‌رپێچییه‌كانی دوكانی شیرینیه‌كه‌ له‌ پاك رانه‌گرتنی شوێنه‌كه‌ و كێشانی جگه‌ره‌ له‌كاتی كاركرندا و به‌كار نه‌هێنانی ده‌ستكێش و ده‌ماك و سه‌درییه‌ی كاركردنه‌، هه‌روه‌ها شیرینیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له‌ كارتۆندا و به‌بێ داپۆشینی ئاماده‌ كردوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ بۆ بازاڕ و ده‌ستگێڕه‌كان، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت.

‌سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوای له‌ هاوڵاتیان كرد: له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا سه‌رتا سه‌رنج له‌ شوێنه‌كان بده‌ن و بزانن پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی خۆپارێزییه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، پاشان خوارده‌مه‌نیه‌كان بكڕن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

رونیكرده‌وه‌: پێشتر له‌كاتی ئاسایی كردنه‌وه‌وه‌ و كردنه‌وه‌ی دوكان و بازاڕ له‌ شاری سلێمانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی مه‌رجی پابه‌ندبونی داناوه‌ بۆ كردنه‌وه‌یان و ده‌سه‌ڵاتی ته‌وایش دراوه‌ به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌كاتی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كان دابخات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكاته‌وه‌‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌رشوێنێكی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی و شیرینی پابه‌ندی مه‌جه‌ ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2998جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad