English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وەزارەتی تەندروستی
2020-04-29 [05:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 65ی تایبه‌ت به‌ نوێترین ئاماری تووشبووان و كه‌ره‌نتینه‌كراوانی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین:

تاوەکو ئەوڕۆ (9372) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1528) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (436) لە هەولێر، (225) لە سلێمانی، (826) لە دهۆك، (41) لە ڕاپەرین. (7844) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (176) هاووڵاتی بوو.

2-  پشکنین:

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1612) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (795) هەولێر، (502) سلێمانی، (300) دهۆك، (15) راپەڕین،  ئەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

3- ئاماری گشتی:

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (366) تووشبوو،  لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (325) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (36) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 

وەزارەتی تەندروستی             

حکومەتی هەرێمی کوردستان

29ی نیسانی2020

 





ئەم هەواڵە 10516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad