English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا دوو هەزاری تێپه‌ڕاند
2020-04-30 [10:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ٧٥ کەسی دیکە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ گه‌یشته‌ 2003 حاڵه‌ت و 92 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ٢٧ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکیی پێویست چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە لە ئێستادا دوو هەزار و سێ حاڵەتە، لەو ژمارەیە ٩٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و هەزار و ٣٤٦ حاڵەتیش چاکبوونەتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە بەسرە، داوای لە هەردوو شانەی قەیرانی کۆرۆنا لە عێراق و ئیداره‌ی خۆجێیی بەسرە کرد، باری نائاسایی لە پارێزگاکە رابگەیەندرێت، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە و گرتنەبەری رێکاری زیاتری خۆپارێزی.

دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 8 هه‌زار و 278 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 75 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 15 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 3 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 50 حاڵه‌ت

كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت

واست: 1 حاڵه‌ت

موسه‌ننا: 3 حاڵه‌ت

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ردووكیان له‌ شاری به‌غدان و یه‌كێكیان له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌ ناوچه‌ی كه‌رخ بووه‌، له‌كاتێكدا 27 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 8 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت

به‌غدا شاری پزیشكی: 8 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت

كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 1 حاڵه‌ت

كه‌ركووك: 2 حاڵه‌ت

زیقار: 1 حاڵه‌ت

موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت

 





ئەم هەواڵە 1078جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad