English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئێران لە ٩٥هەزار کەس نزیک بووەتەوە
2020-04-30 [12:41 PM]

ZNA - هەولێر


لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ٧١ كەسی دیكە لە ئێران بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست‌ داوە  

كیانوش جەھانپوور گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی ئێران، رۆژی پێنجشەممە٣٠ی نیسان رایگەیاند،  لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٩٨٣ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و ژمارەی تووشبووان لە ئێران بۆ ٩٤ ھەزارو ٦٤٠ كەس بەرزبوویەوە.

لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٧١ كەسی دیكەش لە ئێران بەكۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، رێژەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٦ ھەزارو ٢٨ كەس بەرزبووەتەوە. جەھانپوور ئاشكراشیكردووە كە تاكوو ئێستا زیاتر ٧٥ ھەزار تووشبووش چاك بوونەتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 1999جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad