English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موحسین رەزایی هەڕەشەی هێرشی مووشکی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکات
موحسین رەزایی
2020-04-30 [08:06 AM]

​ZNA- هەولێر


موحسین رەزایی سكرتێری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەكانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڕەشەی موشەكبارانكردنی پێگە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچە دەكات.

رەزایی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە گوتوویەتی: ھەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ بەمەبەستی ھێرش بۆ سەر بەلەمەكانی ئێران تەنیا پڕوپاگەندایە.

ئەم فەرماندەیەی پێشووی سوپای پاسداران دەڵێت ئەگەر ئەمریكا شەرێك لە دژی ئێران دەستپێشخەری بكات، كۆتایی شەڕەكە لەلایەن ئێرانەوە دیاری دەكرێت و پێگە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ژێر كۆنترۆڵی موشەكەكانی ئێران دان و ئەگەر ئەمریكا مەترسی بخاتە سەر بەرژوەندییەكانی وڵاتەکەی، ئەوان بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.

پاییزی رابردوو، سوپای پاسداران دوای کوژرانی قاسم سولەمیان بە دەستی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا ئێرانیش دوو بنکەی سەربازیی ئەم وڵاتەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دایە بەر مووشەک.





ئەم هەواڵە 1228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad