English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش یانە داوای یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکەن 
2020-05-02 [01:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


شەش یانەی گەورەی ئەوروپی ھەوڵدەدەن لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی بەرشەلۆنە مۆربکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەکانی مانشستەر یونایتد ، ئەرسنال ، چێلسی ، ناپۆلی ، ئەنتەرمیلان و پاریس سانجێرمان ھەوڵدەدەن لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ ساموێل ئۆمتیتی مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی نیشانداوەی دەست بەرداری ئۆمتیتی ببێت ئەگەر ھاتوو گرێبەستێکی باشی بۆ ھات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پێشبینی دەکرێت نرخی فرۆشتنی ئۆمتیتی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بێت. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad