English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا و پاكستان به‌رزترین ژماره‌ راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وروپاش ئاسانكاری ده‌كات
2020-05-02 [03:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شەممە ڕوسیا و پاکستان بەرزترین ڕێژەی توشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕۆژێکدا لە وڵاتەکەیان ڕاگەیاند، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئیسپانییەکان بۆ یەکەم جار لە ماوەی حەوت حەفتەی ڕابوردوودا لە کەشێکی جوانی بەهاردا بۆ پیاسەو وەرزشکردن خەڵکی چوونە دەرەوە، له‌ ئەڵمانیش گۆڕەپانەکانی یاریکردن كرایه‌وه‌،

ئیسپانییەکان ئه‌مڕۆ  شەممە جموجۆڵیان خستەوە نێو شەقامەکان لە کاتێکدا بۆ یەکەم جار لە ماوەی حەوت حەفتەی ڕابوردوودا لە کەشێکی جوانی بەهاردا خەڵکی چوونە دەرەوە بۆ پیاسەو وەرزشکردن، منداڵانی ئەڵمانیش گەڕانەوە گۆڕەپانەکانی یاریکردن لە کاتێکدا وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا هێواش هێواش ئەو قەدەغەکردنی هاتوچۆییەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جێگیرکرابوو کەم دەکەنەوە.

هەرچەندە ئه‌مڕۆ شەممە ڕوسیا و پاکستان بەرزترین ڕێژەی توشبووانیان لە ڕۆژێکدا لە وڵاتەکەیان ڕاگەیاند، ئەمەش مانای ئەوەیە کە هێشتا پەتاکە زۆری ماوە کۆتاییپێبێت.

نیگەرانییەکان لە مۆسکۆ زیادیان کردووە لەسەر ئەوەی ڕەنگە نەخۆشخانەکان زۆر قەرەباڵغ بن پاش ئەوەی ڕوسیا نۆ هەزارو 633 حاڵەتی نوێی ڕاگەیاند ئەمەش بە ڕێژەی 20% ی ژمارەکەی ڕۆژی هەینی زیادی کرددووە.

هەتا ئێستا ڕوسیا زیاتر لە 124 هەزار حالەتی ڕاگەیاندووە، 15 هەزاریان چاکبوونەتەوە و 1،222 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بڕوا دەکرێت ژمارەی توشبوان لە ڕوسیا لەوەش زیاتر بێت چونکە هەمو کەسێک تاقیکردنەوەی بۆ نەکراوە و بەپێی ڕاپۆرتانیش تاقیکردنەوەکانی ڕوسیا 70% بۆ 80% ڕاستن.

 

voa





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad