English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵەوانیەتی Fortnite World Cup بۆ ئەمساڵ بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوە ناچێت
2020-05-02 [06:44 AM]

ZNA-ھەولێر


کۆمپانیای Epic Games ڕایگەیاند کە بە ھۆی کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پاڵەوانێتی Fortnite World Cup بۆ ئەمساڵ بە شێوەی فیزیایی و لە شێوەی کۆبوونەوەدا ئەنجام نادرێت بەڵکو بە شێوەی سەرھێڵی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوە دەچێت. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ڕوون نییە بۆنە تاکەکەسی و سەرتاسەرییەکانی دیکەیان بۆ ئەمساڵ ئەنجام دەدرێن یاخود نا ھەروەھا دەڵێن گەشبینن تاوەکو پاڵەوانێتی Fortnite World Cup لە ساڵی داھاتوودا ئەنجام بدەن پاڵەوانێتی Fortnite World Cup بۆ یەکەمجار لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو لە گۆڕەپانی Arthur Ashe Stadium لە نیویۆرک ئەنجامدرا و Kyle Bugha Giersdorf ـی ١٦ ساڵ براوە بوو. خەڵاتی پاڵەوانێتییەکە بۆ براوە بڕی ٣ ملیۆن دۆلار بوو لە کاتێکدا کە ئەم پاڵەوانێتییەکە گرنگە ھەڵوەشایەوە، بەڵام پاڵەوانێتی وەرزیی Fortnite Champion Series بۆ ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت و وا بڕیارە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی لە ئەمڕۆدا لە تۆڕەکانی Twitch و YouTube ئەنجام بدرێت.





ئەم هەواڵە 1021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad