English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: رێک‌کەوتنی ئەتۆمی لە سەرەمەرگ دایە
2020-05-03 [01:47 AM]

ZNA - هەولێر


عەلی شەمخانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی ئێران ھەرەشەی كشانەوەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی دەكات.

شەمخانی لە تویتێكدا كە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٣ی ئایار، بڵاوی‌كردەوە، دەڵێت" رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران بە پێشێلكردنی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بڕیارەكانی ئەمریكا بۆ گەمارۆی چەك لەسەر ئێران بۆ ھەمیشە لەناودچێت.

شەمخانی دەڵێت ئەگەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  لە وڵامی داخوازی ئەمریکا گەمارۆی كڕینی چەك لەسەر ئێران درێژ بكاتەوە ئەم مەرگی ھەمیشەیی رێككەوتننامەی ئەتۆمیی لێدەکەوێتەوە.

رێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان لە یەکەم مانگی پاییزی داهاتووە، سەبارەت بە درێژکردنەوە یان نەکردنەوەی گەمارۆی نەفرۆشتنی چەک‌‌وچۆڵ بە ئێران کۆدەبێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad