English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنە هاوبەشەكان ئاماری كاری مانگی رابردوی خۆی بڵاوكردەوە
2020-05-03 [02:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی،ئاماره‌ مانگی چوار بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌‌ ژماره‌ی سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان لیژنه‌كان زیادی كردوه‌.

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ پابه‌ندبون به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابه‌ندبون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ مانگی چوار سەردانی حه‌وت هەزار و (234) شوێنیان كردووە، لەكۆی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان و بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییە تەندروستی و ژینگەیی و ڤێتێرنەرییەكانەوە (556) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە و (296) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن.

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی و زۆری سه‌رپێچییه‌كانیان (291) شوێن داخراون، هه‌ر لە ئامارەكەدا هاتووە مانگی رابردو زیاتر (45.650) چل و پێنج تۆن و شه‌ش سه‌د و په‌نجا كیلۆگرام موادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا سزای دارایی هیچ شوێنێك نه‌دراوه‌.

له‌مانگی سێی (2020) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان (6.379) سه‌ردانیان بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه‌ كه‌ (637) سه‌رپێچی و (424) ئاگاداركردنه‌وه‌ و (345) داخستن تۆماركراوه‌، به‌پێی ئاماری مانگی چوار‌، ژماره‌ی سه‌ردانی لیژنه‌كان زیادی كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی سه‌رپێچیه تۆماركراوه‌كان كه‌می كردوه‌.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 2782جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad