English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش هێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی و كوژراو و بریندارهەیە
2020-05-04 [10:57 AM]

​ZNA – هەولێر


میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە لە ئەنجامی زنجیرەیەک پەلاماری داعش بۆسەر ژمارەیەک خاڵی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای دیالە، ھەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.

 

 
روونیانکردووەتەوە کە درەنگانی شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش پەلاماری ژمارەیەک خاڵی حەشدی شەعبیان داوە لە ناوچەی عوزێم لە باکووری پارێزگای دیالە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھەردوولادا روویداوە.
 
بەپێی میدیاکان لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا، ھەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون.
 
ھاوکات ئەفسەرێک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئانادۆڵوی راگەیاند: سەربازێکی سوپا لەلایەن قەناسبەدەستێکی داعش لە ناوچەی عەین لەیلا سەربە ناحیەی قەرەتەپە باکووری پارێزگای دیالە، کوژراوە.
 
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ یەکشەممە، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، بەرپەرچی ھێرشێکی داعشیان دایەوە و لەمیانیدا چوار تیرۆریستیان کوشت.
 
دوو رۆژ لەمەوبەر چەکدارانی داعش پێنج ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین کە لە ئەنجامی ئەوهێرشەدا، ١٣ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و ٢٠ی دیکەیش برینداربوون
 
 
 

 





ئەم هەواڵە 1168جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad