English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوری حەمە عەلی: هێرشەکانی داعش هاوشێوەی ئەو هێراشانەن کە لە سەرەتایی سالی ۲۰۱٤ ئەنجامی دەدان
2020-05-04 [12:04 PM]

ZNA- هەولێر


دوای ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانن لە چەند سەربازگەیەکی عێراق هێزەکانی خۆیان کشاندەوە سەربازگەکانیان رادەستی هێزە عێراقیەکان کردەوە، ڕاستەخۆ دوای کشانەوەیان جموجۆلەکانی داعش لەو سنوورانە دەستی پێکرد و دەستیانبە پەلاماردان کرد، خۆیان ڕێکخستەوە بۆ ئەوەی دەست بەسەر چەند ناوچەیەکدا بگرن لە عێراق.


نوری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری باشوور و ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگە کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دەرکەونتەوەی داعش و دەستکردن بە هێرشکردن بۆ سەر هێزە عێراقیەکان راستی بابەتەکە نارەزایی بوونە بەرامبەر حکومەتی عێراق و دووەم کشانەوی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە شار و شارۆچکەکانی عێراق بەو شێوەیەش مەترسییەکان لەسەر داعش رەویتەوە ئەوان وا هەست دەکەن کە ئەمە مەجاڵ دانێک بێت بەوان بۆیە ئەوانیش خۆیان رێکخستووتەوە دەستیان بە هێرشکردن کردوە بۆ سەر هێزە عێراقییەکان ئەوانە شانە نووستوویەکانی داعشن ئێستا سەریان هەڵداوەتەوە پێشتر دوو دوو و سێ سێ بوو بەلام ئێستا ئەو ژمارەیە زۆرتردەبێت دەرکەوتنی ئێستاییان هاوشێوەی دەرکەوتنی سەرەتایی ساڵی ۲۰۱٤ یە کە بە کۆشتن و هێرشی بچوک بچوک دەستیان پێکرد ئەوی ئێستا هەیە ڕێگری لێنەکرێت کاری خراپتردەکەن چونکە ئەوانە دوژمنی مرۆڤایەتین.

 

نوری حەمە عەلی گووتی: بۆ داعش هیچ جیاوازییەکی نیە بەلام ئەوەی ئێستا موسل و کەرکوک و دیالە بۆتە شوێنی چاڵاکیەکانی داعش لە هەر شوێنێک بۆیان رێکەوێت دەست ناپارێزن کاری تیرۆرسی خۆیان ئەنجام دەدەن لەشوەی رابردوو نزیک بەغدا و حالەئەو شارانە چالاکیان هەبووە بۆیە ئەوان لە کوێ بزانن کارکیان پێدەکرێت ئەنجامی دەدەن.


هەروەها نوری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری باشوور و ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگە کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ئەوەشی خستەروو: هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەمیشە ئاماددەیە بۆبەرپەچدانەوەی هەر کەس و لایەنەک  هێزێک داعش بێت یان هاوشێوەکانی داعش بێت ئێمە لە ئامادەباشی تەوەتیدان بە پشتیوانی خوای گەورە تێکیان ئەشکێنین.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad